گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’شوێنەوارى پەت بە ملییەوە هەبووە’

ڕانیە؛گەنجێک کۆتایى بە ژیانى خۆى هێنا

2020.08.04 - 11:49
ڕانیە؛گەنجێک کۆتایى بە ژیانى خۆى هێنا

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى ڕاپەڕین راگەیەندراوێکى لەبارەى خۆ کوشتنى گەنجێک لەماڵى خۆیان بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد "شوێنەوارى پەت بە ملییەوە هەبووە".

 

لە راگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى ڕاپەڕین ئاماژە بەوە کراوە "کاتژمێر ٤:٣٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵ لە ڕەگەزی نێر بەناوی (أ،ر،س) دانیشتوی ڕانیە گەڕەکی ڕزگاری گەیەندرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە کە شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەبووە".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "دوای ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە".

 

راگەیەندراوەکە لەسەر زارى کەسوکارى گەنجەکە ئاماژە بەوە دەکات "بەوتەی کەسوکاری، ناوبراو لەماڵەکەی خۆیان خۆی هەڵواسیوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە. مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە لێکۆڵینەوە بەردەوامە".