گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ ’گەورەترین هەڵە’ى لەمێژووى ئەمریکادا ئاشکراکرد

2020.08.04 - 11:26
ترەمپ ’گەورەترین هەڵە’ى لەمێژووى ئەمریکادا ئاشکراکرد

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا، بڕیارى ناردنى هێزى بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و دەستوەردان لە ململانێکانى ئەو ناوچەیەى بە "گەورەترین هەڵە" لە مێژووى وڵاتەکەیدا ناوبرد.

 

ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ ماڵپەرى (ئەكسيوس) ڕایگەیاند "بەبڕواى من بڕیارى ناردنى هێزى سەربازى بۆ ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، تێوەگلان لە ململانێکانى ناوچەکە، گەورەترین هەڵەیە لەمێژووى ئەمریکا".

 

ترەمپ پێشتر چەندینجار جەختیکردووەتەوە کە ئەمریکا ئامادەیە بۆ کۆتاییهێنان بە سیاسەتى جەنگى بێکۆتایی و هەوڵدان بۆ دروستکردنى هاوبەشى لەگەڵ وڵاتانى جیهان لەجیاتى کێبڕکێ و دژایەتى.

 

بەگوێرەى ئامارەکان، ئەمریکا ساڵانێکى دورودرێژە 60-70 هەزار سەربازى لە چەندین وڵاتى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بڵاوەپێکردووە، کە پێکهاتوون لە ئەفغانستان، عێراق، بەحرەین، ئەردەن، کوەیت، عومان، قەتەر، سعودیە، سوریا، ئیمارات، تورکیا.