گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەروەت و سامانەکەى بە 610 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت

 فۆربس: ژنێکی عێراقی بووە یەکەمى ڕیزبەندى ژنانی خاوەنکار لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست 

2020.08.04 - 09:04
 فۆربس: ژنێکی عێراقی بووە یەکەمى ڕیزبەندى ژنانی خاوەنکار لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست 

ناس کورد-

 گۆڤاری فۆربسی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تایبەت بە ژنە بزنسکارەکانی ناوچەکە بڵاویکردەوە، ئەمساڵ ژنێکى عێراقی توانیویەتی ڕیزبەندی یەکەمی ئەو لیستە بەدەست بهێنێت کە ساڵانە لەلایەن گۆڤارەکەوە ڕادەگەیەنرێت بۆ سەرکەوتوترین ژنی خاوەنکار لە ناوچەکەدا.

 

بەگوێرەی تیراژی دووەمی ساڵانەی گۆڤاری "فۆربسی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست" کە تایبەتە بە کاراترین و سەرکەوتووترین ژنە بزنسکارەکانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست،" ژنێکى عێراقی توانیویەتی ڕیزبەندی یەکەمی ئەو لیستە بەدەستبهێنێت کە ساڵانە لەلایەن گۆڤارەکەوە ئامادە دەکرێت بۆ دیاریکردنی 10 ژنی سەرکەوتووی خاوەنکار لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست".

 

لیستەکە تایبەتە بەو ژنانەی کە ڕەچەڵەکیان دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و توانیویانە لەبواری بەڕێوەبردنی کاری ئابوری و ئیدارەدانی کۆمپانیاکانیان سەرکەوتن بەدەستبهێنن.

 

بەگوێرەی گۆڤارەکە "ئەمساڵ هودا قەتان، کە ژنێکى بەرەچەڵەک عێراقییە و ڕەگەزنامەی ئەمریکی هەیە توانیویەتی ڕیزبەندی یەکەمی لیستەکە بەدەستبهێنێت ئەوەش پاش ئەوەی زیاتر لە 46 ملیۆن کەس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پشتگیرییان لێی کردوە".  

 

ئاماژە بەوەشکراوە "هودا قەتان، کە لە ئێستادا خاوەنی هێمای بازرگانی و گروپی"Huda Beauty" و کۆی گشتی سامانەکەشی بە 610 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت توانیویەتی پلەی یەکەم لەو لیستەدا بەدەستبهێنێت".

 

گۆڤاری فۆربسی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، لە تیراژی دووەمیدا ئەمساڵ لیستێکی بە 10 دیارترین ژنی بزنسکاری ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند کە توانیویانە لەبواری هێمای بازرگانی و کاری ئابوری جۆراوجۆردا سەرکەوتن بەدەستبهێنن و دەیان ملیۆن دۆلار قازانج بکەن.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو "لە هەردوو تیراژی گۆڤارەکەدا کە یەکەم تیراژی لە ساڵی ڕابردوودا ڕاگەیاندراوە ژنە بەڕەچەڵەک لوبنانییەکان لەسەرووی ڕیزبەندییەکەوە بوون و ژنە سعودییەکانیش دوای ئەوان هاتوون و ژنە میسریەکان و ژنە ئەردنییەکان پاش ئەوان لە لیستەکەدا ناویان هاتووە".