گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم؛ ئامارى 24 کاتژمێرى کۆرۆنا بڵاوکرایەوە.. ڕێژەى توشبوون بەرزبۆوە

2020.08.03 - 21:53
هەرێم؛ ئامارى 24 کاتژمێرى کۆرۆنا بڵاوکرایەوە.. ڕێژەى توشبوون بەرزبۆوە

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوى 24 کاتژمێرى رابردووى دۆخى کۆرۆناى لەشارەکانى هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و بەگوێرەى راگەیەندراوەکە نزیکەى 350 توشبووى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراوە.

 

لەراگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 3170 پشکنینى نوێ کراوە، کە لەو ژمارەیە (١٤١٣ هەولێر)، (٣٤٦ سلێمانی، ١٣٦ گەرمیان)، (١٢٧٥ دهۆك)، بوون.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 348 توشبووى نوێ تۆمارکراوە بەمجۆرە " ٢٤٤ هەولێر، ١٩ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان،٦٠ دهۆك".

 

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ژمارەى چاکبوون لە 24 کاتژمێرى رابردوودا بە 114 چاکبوو دیارى کراوە، ئەوانیش "٨٢ هەولێر، ٢٧ گەرمیان، ٥ دهۆك.

 

لەبارەى گیانلەدەستدانیش لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە گیانلەدەستدانى 14 توشبوو دراوە کە 5 گیانلەدەستدان لە هەولێر و 6 لە سلێمانى و 2 لە گەرمیان و 1 لە دهۆک بوو.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى ئاماری گشتی کۆرۆناش بەمجۆرە دیارى کراوە:

کەڕەنتین ٢١١٨٧ هاوڵاتی : (٢٠٣٧١ دەرچوو)

پشکنین  ٢١١١١٤: (٨٩٧٤٥ هەولێر، ٦٦٨٣٧ سلێمانی، ٥٢٥٣٠ دهۆك، ٢٠٠٢ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٤٨١٦: (٤٩٨١ هەولێر، ٨٦٤٢ سلێمانی، ٧١٨ دهۆك، ٤٧٥ هەڵەبجە)

چاکبوون ٩٤١٣ : (٣١٧٩ هەولێر، ٥٤٣٨ سلێمانی، ٣٧٦ دهۆك، ٤٢٠ هەڵەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٨٢٩: (١٦٦٦ هەولێر، ٢٧٧٨ سلێمانی، ٣٣٨ دهۆك،  ٤٧ هەڵەبجە)

مردن ٥٧٤ : (١٣٦ هەولێر، ٤٢٦ سلێمانی، ٤ دهۆك ، ٨ هەڵەبجە)