گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەلار؛ دوو برا لە ئاودا خنکان ’یەکێکیان ویستویەتى ئەوى تریان رزگار بکات و ژێر ئاو کەوتووە’

2020.08.03 - 16:19
کەلار؛ دوو برا لە ئاودا خنکان ’یەکێکیان ویستویەتى ئەوى تریان رزگار بکات و ژێر ئاو کەوتووە’

ناس كورد-

وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان راگەیەندراوێکى لەبارەى خنکانى دوو برا لە ئاودا بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد تەرمەکان بەمەبەستى توێکارى رەوانەى پزیشکى دادوەرى کەلار کراوون.

 

لە راگەیەندراوەکەدا مقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدوری، وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان، ئاماژەى بەوە کرد "نیوەڕۆی ئەمڕۆ  (دوو شەممە) لەگوندی (بنکە) سەر بەناحیەی (خان ) تەرمی دوو منداڵ کەبرای یەکترن بەناوەکانی ( ڕێبین یاسین محەمەد ) لەدایکبووی 2014 و (هارون یاسین محەمەد ) لەدایکبووی 2003 هێنرانە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی خنکان لەئاو گیانیان لەدەستدابوو".

 

وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان لەسەر زارى کەسوکارى دوو براکە رونیدەکاتەوە، ئەو دوو برایە بەمەبەستی مەلەکردن چونەتە سەر پڕۆژەى ئاو کە نزیکە لەگوندەکەی خۆیانەوە".

 

دەشڵێت "یەکێک لەمنداڵەکان کەوتۆتە ئاوەکەوە لەکاتێکدا براکەی ویستوویەتی ڕزگاری بکات ئەویش ژێرئاو کەوتوەو خنکاوە".

 

مقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدوری جەختیکردەوە، لەئێستادا تەرمەکان دۆزراونەتەوەو بەمەبەستی تۆێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە.