گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى عێراق: سەدا 71ى توشبووانى کۆرۆنا چاکبوونەتەوە  

2020.08.03 - 15:48
وەزارەتى تەندروستى عێراق: سەدا 71ى توشبووانى کۆرۆنا چاکبوونەتەوە  

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق راگەیەندراوى 24 کاتژمێرى لەبارەى کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بە تۆمارکردنى نزیکەى 3 هەزار توشبووى نوێى کۆرۆنا کرد لە سەرتاسەرى عێراق.

 

لە راگەیەندراوى وەزارەتى تەندروستى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا لە تاقیگەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان 2735 توشبووى نوێ تۆمارکراوە کە سەبارەت بە هەرێمى کوردستان توشبووە نوێیەکان بەمجۆرە بووە "50 توشبووى نوێ لە سلێمانى، 207 توشبووى نوێ لە هەولێر، 77 توشبووى نوێ لە دهۆک و 65 توشبووى نوێ لەشارى کەرکوک، تۆمارکراوون.

 

لەبەشێکى ترى راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە چاکبوونەوەى 2225 توشبوو کراوە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا و سەبارەت بە هەرێمى کوردستان ژمارەى چاکبووەکان بەم جۆرە بووە: سلێمانى 36 چاکبوو، هەولێر 77 چاکبوو، دهۆک 7 چاکبوو، کەرکوک 81 چاکبوو".

 

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ژمارەى ئەو توشبووانەى کە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا گیانیان لەدەستداوە بە 66 گیانلەدەستدان دیارى کراوە و سەبارەت بە هەرێمى کوردستان رێژەى گیانلەدەستدان بەمجۆرە بووە :سلێمانى 4 گیانلەدەستدان، هەولێر 2 گیانلەدەستدان، دهۆک 3 گیانلەدەستدان، کەرکوک 9 گیانلەدەستدان.

 

هەروەها لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراقدا ئاماژە بە کۆى گشتى چاکبوونەوە کراوە لەسەرەتاى دەرکەوتنى ڤایرۆسەکە لە عێراق و ئاماژە بەوە کراوە کە 94111 توشبوو چاکبوونەتەوە و ڕێژەى سەدى چاکبوونەوەش بە %71 دیارى کراوە.

 

هەروەها کۆى گشتى توشبوون بە 131886 توشبوو و کۆى گشتى گیانلەدەستدان بە 4934 گیانلەدەستدان دیارى کراوە.