ناس کورد-
کەشناسێکی عێراقی پێشبینی دەکات ئەمڕۆ (دووشەممە) بەراورد بە دوێنێ پلەکانی گەرما لە عێراق هەندێک گۆڕانکارییان بەسەردا بێت و دابەزن و جەختى کردەوە "پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق لە نێوان 39 و 48 پلەی سەدیدا دەبێت".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
واسق سەلامی، شارەزای عێراقی لە بواری کەشناسی لەهەژمارى خۆى لە فەیسبوک لەبارەى پێشبینییەکانى کەشوهەواى عێراقەوە ئاماژەى بەوە کرد "پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ (یەکشەممە) هەندێک گوڕانکارییان بەسەردا دێت و دادەبەزن".
بەگوێرەی پێشبینییەکانی سەلامی :"نزمترین پلەکانی گەرما لە عێراق لە هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێن بە جۆرێک لە پارێزگای سلێمانی 39 پلەی سەدی دەبێت و لە پارێزگای دهۆک 40 پلەی سەدی و لەهەولێر 42 پلەی سەدی تۆمار دەکرێت".
سەبارەت بە ناوچەکانی دیکەی عێراق سەلامی رونیکردەوە" پێشبینى دەکرێت بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگاکانی بەسرە، واست و میسان تۆماربکرێن بەجۆرێک بگاتە 48 پلەی سەدی، نەینەوا و ئەنبار 43 پلەی سەدی، کەرکوک و کەربەلا 44 پلەی سەدی، بەغداد، بابل، دیالە، سەڵاحەدین و نەجەف 46 پلەی سەدی، دیوانییە، سەماوە و زیقار 47 پلەی سەدی".
ئەو کەشناسە عێراقییە ئەوەشی خستوەتە ڕوو، "ڕێژەی شێ لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق بەراورد بەڕۆژانی ڕابردوو کەمدەبێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد :"ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی عێراق خۆرەتاو دەبێت و ئاڕاستەی باش بەرەو باکوری خۆرئاوا دەبێت و خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و لە هەندێ ناوچە ئەگەری هەیە خێرایی با بگات بە 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا".