گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئەمریکا داوایەکی لە پەکەکە هەیە’’

ناس کورد زانیاری لەسەر ئەو شاندەى ئەمریکا بڵاودەکاتەوە کە سەردانی قەندیلیان کرد

2020.08.02 - 18:19
ناس کورد زانیاری لەسەر ئەو شاندەى ئەمریکا بڵاودەکاتەوە کە سەردانی قەندیلیان کرد

ناس کورد-

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، ئەمڕۆ شاندێکی ئەمریکی سەردانی قەندیلی کردووە و لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی پەکەکە تاوتوێی چەند باسێک کراوە.

 

سەرچاوەیەکی نزیک لە پەکەکە بە ناس کوردی وت، "یەکێک لە تەوەری گفتوگۆکانی ئەو شاندە ئەمریکییە لەگەڵ بەرپرسانی پەکەکە پرسی ڕۆژئاوا بووە."

 

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، "شاندەکە داوایان لە پەکەکە کردووە دەستوەردان لە کانتۆنەکانی ڕۆژئاوادا نەکات بۆ ئەوەی بیانوو نەدرێتە دەست تورکیا و لەشکرکێشی بکات، لە بەرامبەردا ئەمریکا مامەڵەی ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ ڕۆژئاوادا دەکات."

 

هاوکات پەیامنێری ناس کورد وتی، لە بەرەبانی ئەمڕۆوە ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی بە نزمی بەسەر ئاسمانی قەندیل و دەڤەری ڕاپەڕیندا دەسوڕێنەوە.


سەرچاوەیەکیش لە بناری قەندیل بە ناس کوردی وت، "پێیان وتراوە مەترسن ئەو فڕۆکانە بۆردومان ناکەن چونکە هی ئەمریکییەکانن."

 

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، ئەو فڕۆکە جەنگییانەى کە ژمارەیان نزیکەى 10 فڕۆکە بووە، ئەرکی چاودێریکردنی ئاسمانی قەندیلیان پێ سپێردراوە و پاسەوانی شاندەکەیان کردووە."

 

هەر بەپێی زانیارییەکان، شاندەکە بە چوار ئۆتۆمبێل چوون.

 

ناس کورد پەیوەندی بە بەرپرسێکی ئیداریی لە ڕاپەڕین کرد بەڵام هیچیان ئامادە نەبوون لێدوان لەو بارەیەوە بدەن بە بیانوی ئەوەی زانیارییەکان ئەمنییە و پەیوەندی بەوانەوە نییە.