ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی دۆخی کۆرۆنای لە وڵات ڕاگەیاند، لەو ماوەیەدا دوو هەزار و 447 توشبووی نوێ دەستنیشان کراون و 63 کەسیش بەهۆیەوە مردوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ی ئابی 2020، نوێترین ئاماری کۆرۆنای ڕاگەیاند، لەو ماوەیەدا 14 هەزار و 399 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام دراون، توشبووە نوێیەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:
بەغدا\ڕەسافە: 222
بەغدا\کەرخ: 220
شاری پزیشکی: 47
نەجەف: 56
سلێمانی: 26
هەولێر: 202
دهۆک: 49
کەربەلا: 294
کەرکوک: 102
دیالە: 108
واست: 84
بەسرە: 472
میسان: 55
بابل: 511
دیوانیە: 5
زیقار: 41
ئەنبار: 28
موسەنا: 19
نەینەوا: 175
سەڵاحەدین: 15
بەوپێیە، کۆی گشتیی توشبووان لە عێراق گەیشتووەتە 129 هەزار و 151 توشبوو، لەو ژمارەیە 91 هەزاری نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە کە ڕێژەى 71%ی کۆی گشتیی پێک دەهێنن.
هەروەها 63 توشبووی تر گیانیانلەدەستداوە و کۆی گشتیی مردووانیش گەیشتووەتە چوار هەزار و 868 کەس.