ناس کورد-
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقی ڕایگەیاند، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی لە عێراقەوە بۆ تورکیا و بە پێچەوانەشەوە تاوەکو 1ی ئەیلول ڕاگرتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هاوکات هەر ئەمڕۆ هێڵی ئاسمانیی عێراق ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ تورکیا ڕاگەیاند و دەڵێت، هۆکارەکەى لە دەرەوەى ویستی ئەوانە.
هێڵێ ئاسمانیی عێراق لە ئاگادارکرنەوەیەکدا دەڵێت، "بەپێی ئەو ئاگادارکردنەوەى لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقیەوە بۆمان هاتووە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان بۆ تورکیا هەڵوەشاونەتەوە."
دەشڵێت، "هێڵی ئاسمانیی عێراقی داوای لێبوردن دەکات لەو بابەتە کە لە دەرەوەى ویستی ئێمەیە."
هەر لە کۆتایی مانگی تەموز، وەزارەتی دەرەوەى عێراق ڕاگرتنی کارابوونی لێکتێگەیشتنی هەردوو وڵاتی ڕاگەیاند کە ئاسانکاری کرابوو بۆ هاوڵاتیانی هەردوولا بەبێ سەردانکردنی کونسوڵخانەکان لە دەروازە سنورییەکانەوە دەرباز بن، ئەوەش بۆ پەرەپێدانی بواری بازرگانی بوو."