گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە لە دهۆک تۆمار کرا

2020.08.02 - 10:52
یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە لە دهۆک تۆمار کرا

ناس کورد-

بۆ یەکەمجار لەدوای بڵابوونەوەى کۆرۆنا لە دهۆک، ئەمڕۆ دوو توشبووی نەخۆشییەکە لە قەزای ئاکرێ گیانیان لەدەستدا، هەردوو توشبووەکە لە ڕەگەزی نێرن و تەمەنیان 60 و 66 ساڵە.

 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ی ئابی 2020، تەندروستی دهۆک ئاشکرایکرد، ئەو دوو کەسە دوێنێ سەردانی نەخۆشخانەی گوڵانیان کردووە لە ئاکرێ بەهۆی ئەوەی نیشانەی کۆرۆنایان هەبووە و دواتر دەرکەوتووە نەخۆشییەکەیان گرتووە.
 
لە سەرەتای بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا لە دهۆک، ئەو دوو حاڵەتە حاڵەتی گیانلەدەستدانن کە لە پارێزگاکە دەستنیشان کرابن، لەئێستادا، بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، 581 کەس لە پارێزگاکە توشی کۆرۆنا بوون، کە 362 تووشبوو چاکبوونەتەوە و دوو تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
 
 
هەر بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، تائێستا 14 هەزار و 134 توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون کە نۆ هەزار و 177 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 553 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.