گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى سلێمانى: ئەمڕۆ تەنها سێ توشبووى کۆرۆنا رەوانەى نەخۆشخانەکان کراون

2020.08.01 - 18:26
تەندروستى سلێمانى: ئەمڕۆ تەنها سێ توشبووى کۆرۆنا رەوانەى نەخۆشخانەکان کراون

ناس کورد-

 

تەندروستى سلێمانى دابەزینى بەرچاوى ژمارەى ئەو تووشبووانەى ڕاگەیاند، کە ئەمڕۆ رەوانەى نەخۆشخانەکان کراون.

 

بەپێی ئامارەکانى تەندروستى سلێمانى، ئەمڕۆ تەنها سێ توشبووى کۆرۆنا رەوانەى نەخۆشخانەکان کراون، لەکاتێکدا دوێنێ 17 توشبوو رەوانەى نەخۆشخانەکان کرابوون.

ئامارەکانى توشبوون بە کۆرۆنا لەسنورى پارێزگاى سلێمانى چەند رۆژێکە روویان لە دابەزین کردووە، دوێنێ تەنها 27 توشبوو تۆمارکرا، کە کەمترین ئامار بوو لەماوەى دوو مانگدا.

 

بەپێی ئامارەکانى تەندروستى سلێمانى، هەروەها ئەمڕۆ هەشت کەس نەخۆشخانەکانیان جێهێشتووە، 101 کەسیش لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە، هەروەها یەک حاڵەتى مردن تۆمارکراوە.