گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەوڵەتی یاسا: بەبێ چارەسەركردنی كێشەكانی دادگای فیدراڵى و كەركوك قسەکردن لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختە جدی نییە

2020.08.01 - 17:48
دەوڵەتی یاسا: بەبێ چارەسەركردنی كێشەكانی دادگای فیدراڵى و كەركوك قسەکردن لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختە جدی نییە

ناس کورد-

 

ئەندامێكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت، قسەكردن لەسەرئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەبێ دادگای فیدراڵ و چارەسەركردنی كێشەكانی كەركوك و تێپەڕاندنی یاسای هەڵبژاردنەكان جدی نییە.

 

سەعد مەتڵەبی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەپەرلەمانی عێراق بەمیدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، هێزە سیاسییە گەورەكان بەمەبەست درێژە بە پەكخستنی كارەكانی دادگای فیدراڵ و هەموارنەكردنی یاساكەی دەدەن، هەروەها نایانەوێت پرسی ئەندامێكی تەواوكاری ئەو دادگایە چارەسەر ببێت بۆ ئەوەى نیسابی یاسایی بۆ كۆبونەوەكانی تەواو ببێت.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، مەبەست لە پەكخستنی كارەكانی دادگاكە "هەڵبژاردنی پێشوەختەی  ناشەرعییە" چونكە لەئێستادا ئەو دادگایە نیسابی یاساییەكەی تەواو نییە.

 

مەتڵەبی ڕوونیشیكردووەتەوە، قسە كردن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەبێ چارەسەركردنی قەیرانەكەی دادگاى فیدراڵى و تێپەڕاندنی یاسای هەڵبژاردنەكان و چارەسەری كێشەی كەركوك جدی نییە.

 

مستەفا سەرۆکوەزیرانی عێراق دوێنێ هەینى کاتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی دیاریکرد و ڕایگەیاند، بەرواری 6ی حوزەیرانی 2021، هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.      

  

کازمی لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند "کاردەکەین بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی ئازاد ئەنجامبدرێت و  بەپێی ویستی گەل حکومەت پێکبهێنرێت".