گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆى هەڵکشانى ژمارەى توشبووانى کۆرۆناوە

وەزارەتى تەندروستى عێراق زەنگى مەترسی لێدەدات

2020.08.01 - 13:41
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى تەندروستى عێراق زەنگى مەترسی لێدەدات

ناس کورد-

 

وەزارەتى تەندروستى عێراق زەنگى مەترسی لێدەدات بەهۆى زیادبوونى پێوانەیی ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا، داواشدەکات لێپرسینەوە لەو کەسانە بکرێت کە رێوشوێنە تەندروستییەکان پێشێلدەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حازم جومەیلى بریکارى وەزارەتى تەندروستى عێراق بە میدیاى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە "زیادبوونى ژمارەى توشبووان پێچەوانەى پێشبینییەکانە بۆ دابەزینى ئامارەکە، سەرەڕاى دابەزینى ژمارەى مردووان".

 

وتیشى "زیادبوونى ژمارەى توشبووان ئاماژەیەکى نەرێنییە، ئەنجامى پابەندنەبوونى هاوڵاتییانە بە رێوشوێنەکانى خۆپاراستن".

 

جومەیلى ئاماژەى بەوەشکردووە، وەزارەت لەماوەکانى ڕابردوودا چەندینجار هۆشداریداوە لە پابەندنەبوون بە رێنماییەکان کە دەبێتە هۆى زیادبوونى ژمارەى توشبووان.

 

"ژمارەى توشبووان کە رۆژى هەینى تۆمارکرا و سێ هەزار توشبووى تێپەڕاند، زەنگێکى ئاگادارکردنەوەیە بۆ هەموو کەس و لایەنێک"، بریکارى وەزارەتى تەندروستى عێراق وایوتووە.

 

باسى لەوەشکردووە، لایەنە ئەمنییەکان بەئەرکى خۆیان هەڵدەستن و رۆڵى گەورەیان هەیە لە بەدواداچوونى پرسەکە، بەڵام لاوازى هەیە لە جێبەجێکردنى رێوشوێنە دادوەرییەکانى تایبەت بەوانەى پێشێلى رێنماییەکان دەکەن، پێویستە رێوشوێنى توند بگیرێتە بەر بۆ جێبەجێکردنى یاسا بەسەر ئەو کەسانەى پێشێلکارى دەکەن.