گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانى عێراق پێکهێنانى لیژنەیەکى بۆ ئامادەکردنى پڕۆژەى بودجەى ساڵى داهاتوو ڕاگەیاند

2020.08.01 - 11:23
پەرلەمانى عێراق پێکهێنانى لیژنەیەکى بۆ ئامادەکردنى پڕۆژەى بودجەى ساڵى داهاتوو ڕاگەیاند

ناس کورد-

 

لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق پێکهێنانى لیژنەیەکى ستراتیژى بۆ ئامادەکردنى پڕۆژەى بودجەى ساڵى داهاتوو ڕاگەیاند.

 

 

ناجى سەعیدى ئەندامى لیژنەکە بە میدیاى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە، لە وەزارەتى داراییەوە نوسراوێک گەیشتووە بە لیژنەى دارایی لەبارەى پێکهێنانى لیژنەیەکى ستراتیژى بۆ ئامادەکردنى پڕۆژەى بودجەى 2021.

 

وتیشى "لیژنەکە دواى پشووى جەژن دەستبەکاردەبێت بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى دارایی".

 

سەعیدى پێیوانییە پڕۆژەى یاساى بودجەى ئەمساڵ ئامادە بکرێت، چونکە دابەزینى داهات و پەسەندکردنى یاساى قەرز لەلایەن پەرلەمانەوە کۆتایی بە پرسی بودجە هێنا، یاساى قەرز بوو بە جێگرەوەى یاساى بودجە.

 

پەرلەمانى عێراق لە 24ى حوزەیراندا دەنگیدا لەسەر پەسەندکردنى یاساى قەرزى ناوخۆیی و دەرەکى بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنان لە بودجەدا.

 

بەپێى ياساكە، ڕێگە بە وەزيرى دارايى دەدرێت تا بڕى پێنج ملیار دۆلار قەرزى دەرەکى، 15 ترلیۆن دینار قەرزى ناوخۆیی بکات، بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنانى بودجە.