گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانى فەتح هەڵوێستى خۆى لەسەر دیاریکردنى وادەى هەڵبژاردنى پێشوەختە ئاشکراکرد

2020.08.01 - 10:04
هاوپەیمانى فەتح هەڵوێستى خۆى لەسەر دیاریکردنى وادەى هەڵبژاردنى پێشوەختە ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

هاوپەیمانى فەتح لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، کاردەکەن لەسەر تەواوکردنى یاساى هەڵبژاردن، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە لەوادەى خۆیدا.

 

محەمەد غەبان سەرۆکى هاوپەیمانێتییەکە بە میدیاى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە "هاوپەیمانێتییەکەمان لەگەڵ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختەدایە، کە کوتلەکان داواى دەکەن و کارى لەپێشینەى حکومەتى ئێستایە".

 

وتیشى لەگەڵ سەرجەم کوتلە سیاسییەکانى دیکە کاردەکەن بۆ تەواوکردنى پەسەندکردنى یاساى هەڵبژاردن و دادگاى فیدراڵى، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە لەوادەى خۆیدا.

 

محەمەد غەبان جەختیکردەوە، ئەوان پێشنیازیانکردبوو مانگى نیسان هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت کە کەشوهەواوەکە گونجاوترەوە و دەکەوێتە پێش هاتنى مانگى رەمەزان.

 

مستەفا سەرۆکوەزیرانی عێراق دوێنێ هەینى کاتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی دیاریکرد و ڕایگەیاند، بەرواری 6ی حوزەیرانی 2021، هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.  

 

کازمی لە پەیامێکی تەلەڤزیۆنیدا، ڕایگەیاند "کاردەکەین بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی ئازاد ئەنجامبدرێت و  بەپێی ویستی گەل حکومەت پێکبهێنرێت".