گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمی 6ی حوزەیرانی داهاتووی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان دیاریکرد

2020.07.31 - 21:26
کازمی 6ی حوزەیرانی داهاتووی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان دیاریکرد

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانی عێراق کاتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی دیاریکرد و ڕایگەیاند، بەرواری 6ی حوزەیرانی 2021، هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

 

ئەمشەو هەینی 31ی تەموزی 2020، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکی تەلەڤزیۆنیدا، ڕایگەیاند: " 6ی حوزەیرانی 2020مان وەک کاتی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق دیاریکرد و کاردەکەین بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی ئازاد ئەنجامبدرێت و  بەپێی ویستی گەل حکومەت پێکبهێنرێت".

 

وتیشی: " هەر لە سەرەتای پێکهێنانی کابینەکەمەوە ڕووبەڕووی ململانێ و ئاستەنگی بوومەتەوە، بەڵام ئامانجی من ڕزگاردنی عێراقەلە پشێوی و بێسەروبەری."

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵێن دەدەن بەڵێنیشی دا هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دوور لە دەسەڵاتی چەک ئەنجامبدەن.