گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستیی هەرێم: ٢٤٣ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکران و ١٣ توشبووش گیانیانلەدەستدا

2020.07.31 - 21:11
تەندروستیی هەرێم: ٢٤٣ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکران و ١٣ توشبووش گیانیانلەدەستدا

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تۆمارکردنی ٢٤٣ حاڵەتی نوێی کۆرۆنای راگەیاند و ئاماژەی بەوەشكرد، ١٠٩ توشبووش چاکبوونەتەوە و ١٣ توشبووی دیکەش گیانیانلەدەستدا.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: " لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢١٦٧ پشکنینی کۆرۆنا کراون و سەرەنجام  ٢٤٣ توشبووی نوێ تۆمارکراون، کە بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:

 

 (١٩٥ هەولێر)

(٢٧ سلێمانی)

(٢١ دهۆك)

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها ١٠٩ توشبوو چاکبوونەتەوە، ئەوانیش بەمشێوەیە دابەشبوون:

 (٩٣ هەولێر)

(١٠ دهۆك)

(٦ هەڵەبجە)

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٣ توشبووی دیکە گیانیانلەدەستداوە،  بەمشێوەیە:

(٤ هەولێر)

(٦ سلێمانی، ٣ گەرمیان)

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی لەئێستادا کۆی گشتیی ئامارەکانی کۆرۆنا لە هەرێم بەمشێوەیەن:

کەڕەنتین ٢٠٩٨٦ هاوڵاتی (١٩٩١٥ دەرچوو)

پشکنین ٢٠٢٥٥١ (٨٥٨٧٥ هەولێر، ٦٥٦٤٧ سلێمانی، ٤٩٠٢٧ دهۆك، ٢٠٠٢ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٣٨٥٧ (٤٣٢٨ هەولێر، ٨٥٢٢ سلێمانی، ٥٣٢ دهۆك، ٤٧٥ هەڵەبجە)

چاکبوون ٩٠٨٣ (٢٩٣٨ هەولێر، ٥٣٨٣ سلێمانی، ٣٥٧ دهۆك، ٤٠٥ هەڵەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٢٣٣ (١٢٦٨ هەولێر، ٢٧٢٨ سلێمانی، ١٧٥ دهۆك، ٦٢ هەڵەبجە)

مردن ٥٤١ (١٢٢ هەولێر، ٤١١ سلێمانی، ٨ هەڵەبجە)