گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند زانیارییەك ئاشكرا دەكرێت

هەرێم چۆن كارەبا بە عێراق دەفرۆشێت و پارەكەی بۆ كوێ دەچێت؟

2020.07.31 - 20:07
هەرێم چۆن كارەبا بە عێراق دەفرۆشێت و پارەكەی بۆ كوێ دەچێت؟

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا میكانیزمەكانی كڕین و فرۆشتنی كارەبا لەنێوان هەرێم و بەغدا ئاشكرا دەكات و دەشڵێت، ئەو پارەیەی كە حكومەتی فیدراڵ دەیداتە هەقی كارەبا بۆ حكومەتی هەرێم ناگەڕێتەوە.

 

سەعد مەتڵەبی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەمیدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند، حكومەتی فیدراڵ بۆی نیە بەپارە كارەبا لەحكومەتی هەرێمەوە هاوردە بكات، چونکە ئەو كارە پێویستی بەبڕیاری فیدراڵی هەیە.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومەتی عێراق كارەبا لەكۆمپانیایەكی ئەهلی لەهەرێم لەپیاوێكی خاوەنكار دەكڕێت و پەیوەندی بەحكومەتی هەرێمەوە نیە و ئەو پارەیەش کە دەدرێتە ئەو كۆمپانیایە ناچێتە خەزێنەی حكومەتی هەرێمەوە.

 

جەختی لەوەشكردووەتەوە، ئەو كارەبایەی كە بەغدا لەهەرێمی دەكڕێت هی حكومەت نیە، بەڵكو هی كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانە و بڕەكەشی 450 میگاواتە.

 

پێشتریش دیاری بابان، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی كارەبای هەرێم لەسەر پرسی كڕینی كارەبای هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە ڕایگەیاند، ئەو كارە هیچ كاریگەرییەك بۆسەر كاتەكانی کارەبا بۆ پارێزگاكانی هەرێم ناکات. 

 

باسی لەوەشکردبوو، لەئێستادا بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمدا سێ هەزار و150 میگاواتە.