گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستیی سلێمانی: لەیەکەم رۆژی جەژندا شەش توشبووی کۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

2020.07.31 - 19:03
تەندروستیی سلێمانی: لەیەکەم رۆژی جەژندا شەش توشبووی کۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

ناس کورد-

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا، 17 نەخۆشی کۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانە کراون و پێنج نەخۆشیش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، هاوکات شەش نەخۆشیش گیانیانلەدەستداوە.

 

لەخشتەیەکدا کە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، تیایدا هاتووە، ئەمرۆ هەینی 31ی تەموزی 2020، 17 نەخۆشی کۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانە کراون، پێنج نەخۆشیش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، لەئێستاشدا 110 نەخۆش لە نەخۆشخانەن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو 110 نەخۆشەی لە نەخۆشخانەن، 101 نەخۆشیان لەژێر ئۆکسجیندان، 22 کەسیشیان لەژووری چاودێری چڕدان.

 

بەگوێرەی ئامارەکەی تەندروستیی سلێمانی، هەر ئەمڕۆ هەینی کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، شەش توشبووی ڤایرۆسەکە لەشاری سلێمانی گیانیانلەدەستداوە.