ناس کورد-
لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لەعێراق سێ هەزار و 346 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون، ئەوەش زۆرترین ژمارەیە لەسەرەتای بڵاوبوونەوەیە ڤایرۆسەکە لەعێراق، هاوکات 70 توشبووی دیکەش گیانیانلەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند: "لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 17634 پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق کراون و سەرەنجام سێ هەزار و 346 توشبووی نوێ تۆمارکراون."
ئاماژەی بەوەشكردووە، هاوکات هەزار و 888 توشبووش چاکبوونەتەوە و 70 توشبووی دیکەش گیانیانلەدەستداوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لەئێستادا کۆی گشتیی ئامارەکانی کۆرۆنا لەعێراق بەمشێوەیەیە:
توشبوون: 124609
چاکبوونەوە: 87434 (%70)
مانەوە لە نەخۆشخانە: 32434
چاودێری چڕ: 454
مردن: 4741