گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرچاوەیەک: هەرێم خاڵەسنورییەکان ڕادەستی بەغدا دەکات و بەنێوەندگیری ئەمریکا و ئەوروپا ڕێکدەکەون

2020.07.31 - 15:54
سەرچاوەیەک: هەرێم خاڵەسنورییەکان ڕادەستی بەغدا دەکات و بەنێوەندگیری ئەمریکا و ئەوروپا ڕێکدەکەون

ناس کورد-

سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرای كردووە، بۆ ڕادەستكردنی نەوت و خاڵە سنورییەكان و ڕێکكەوتنی یەكلاكەرەوە لەگەڵ حکومەتی عێراقدا، دوای جەژن شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات و ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا و ئەوروپا نێوەندگیری دەکەن.

 

سەرچاوەیەكی ئاگاداری حکومی كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكریت بەمیدیا عێراقیەكانی ڕاگەیاندووە، وابڕیارە لەدوای جەژنی قوربان شاندی هەرێم سەردانی بەغدا بكەن، ئەوەش بەمەبەستی واژووكردنی ڕێکكەوتنێکی گشتگیر لەنێوان هەردوولادا.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەغدا و هەولێر سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكانیان بە پرسی  نەوت و خاڵە سنورییەكان و ڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل و 50% داهاتی خاڵە سنورییەكان لەلایەن هەرێمەوە بەبەغدا چارەسەر كردووە.

 

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، هێشتا لەسەر بڕی ئەو پارەیە هەرێم و بەغدا نەگەشتوونەتە ڕێکكەوتن كە حکومەتی فیدراڵ مانگانە  بۆ موچە ڕەوانەی هەرێمی بكات و هەوڵ بۆ ئەوەش هەیە 50 ملیار دیناری دیکە بۆ موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەسەر پارەكەی هەرێم زیاد بكرێت.

 

باسی لەوەشكردووە، لەدانوستانەكانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵدا لایەنی نێوەنگیری ئەمریكی وئەوروپی هەیە و پێدەچێت لەدوایەمین سەردانی شاندەكەی هەرێم بۆ بەغدا ڕێکكەوتنێكی گشتگیر بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەردوولا واژوو بكرێت.