گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە

2020.07.31 - 15:22
App store icon Play store icon Play store icon
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە

ناس کورد-

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گەشتیاران ئاگاداردەکاتەوە کە پێویستە پێش 48 کاتژمێر لە پشکنین پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامبدەن، بەپێچەوانەوە ڕێگەیان پێنادرێت گەشت بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ئاگادارییەکدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕایگەیاند: "ئاگاداری گەشتیارانی بەڕێز دەکەین کە پێویستە پێش 48 کاتژمێر لە ئەنجامدانی گەشت پشکنینی (PCR) ئەنجام بدەن."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: " نەخۆشخانەی شەھید تاھیر علی والی بەگ لە سلێمانی - سەرچنار دیاری کراوە بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکە و داوا لە ھاووڵاتیان دەکەین ئەوانەی کە گەشتەکانیان نزیکە پەلە بکەن لە ئەنجامدانی ئەو پشکنینە، بە پێچەوانەوە بەبێ ئەنجامدانی پشکنین گەشتیار ڕێگەی پێنادرێت گەشت بکات ."

 

لەدوای ڕەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی و بڕیاری لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیاردرا لە 1ی ئابەوە گەشتی گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێبکاتەوە.