گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

دوای پێنج ساڵ لە جێهێشتن پیرلۆ دەگەڕێتەوە یۆڤانتۆس

2020.07.31 - 13:27
دوای پێنج ساڵ لە جێهێشتن پیرلۆ دەگەڕێتەوە یۆڤانتۆس

ناس کورد-

ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا ئاشكرایانکرد، جارێکیتر ئەندرێ پێرلۆی ئەستێرەی بەناوبانگی ئیتاڵی دەگەڕێتەوە یانەی یۆڤانتۆس، بەڵام ئەمجارە وەک ڕاهێنەر نەوەک یاریزان.

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەکان، پێرلۆی تەمەن 41 ساڵ دوای سێ ساڵ وازهێنانی لە یاریکردن و پێنج ساڵیش جێهێشتنی یانەی یۆڤانتۆس، دەگەڕێتەوە یانەی خانمەپیرەکە و یەکەم ئەزمونی ڕاهێنان لەژیانیدا تاقی دەکاتەوە و دەبێتە ڕاهێنەری تیپی خوار 23 ساڵی یانەکە.

 

ئەرکی ئەستێرەکەی پێشووی ئیتاڵیا ئاسان نابێت، بەوپێیەی یانەکە بە ئاستێکی خراپدا تێپەڕدەبێت و لەخولی پلە سێی ئیتاڵیا یاریدەکات و ئەم وەرزە لە پلەی دەیەمی ڕیزبەندی خولەکەدا بووە.

 

پیرلۆ لەساڵی 2011 تاوەکو 2015 لەیانەی یۆڤانتۆس یاریکرد و توانی چوار نازناوی خولی ئیتاڵی و جامێکی ئیتاڵیا و دوو نازناوی سوپەری ئیتاڵیش لەگەڵ یانەکە بەدەستبهێنێت و لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی نازناوی مۆندیاڵی ساڵی 2006ی بردووەتەوە.