گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەولێر؛ لە رۆژی جەژن لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی ڕزگاری پێکهێنرا

2020.07.31 - 11:39
هەولێر؛ لە رۆژی جەژن لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی ڕزگاری پێکهێنرا

ناس کورد-

پارێزگاری هەولێر لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکەی دوێنێی نەخۆشخانەی ڕزگاری لەشاری هەولێر و دروستبوونی گرفتی کەمی ئۆکسجین پێکهێنا و لیژنەکە ڕاپۆرتێک بۆ سەرۆکی حکومەت ئامادە دەکەن.

 

لە نوسراوێکدا کە ئەمڕۆ 31ی تەموز دەرچووە و واژووی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێری پێوەیە، هاتووە: "لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بریاردرا بەپێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆلینەوە و بەدواداچوون لەو بەرێزانەی خوارەوە تایبەت بەرووداوی نەخۆشخانەی رزگاری لە رۆژی 30ی تەموز".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لیژنەکە لێکۆڵینەوە دەکەن بەمەبەستی گەیشتن بەڕاستییەکان، لەژێر رۆشنایی ئەمەش بەئامادەکردنی راپۆرتێکی تایبەت بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان .

 

ئەوە لەکاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممە 30ی تەموزی 2020، لە نەخۆشخانەی ڕزگاری لە شاری هەولێر گرفتی نەمانی ئۆکسجین دروست بوو و ئەوەش ترسی لای نەخۆشانی کۆرۆنا دروستکرد و کاردانەوەی لێکەوتەوە.