گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوای هەرێم.. پلەی گەرمی دادەبەزێت

2020.07.31 - 11:22
کەشوهەوای هەرێم.. پلەی گەرمی دادەبەزێت

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما دادەبەزن، بەشێوەیەک لەشاری سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما 39 پلە دەبێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 31ی تەموزی 2020، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 44 پلە و نزمترین 30 دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین 40 و نزمترین 30 پلە دەبێت و لە دهۆک بەرزترین 42 و نزمترین 25 پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوک 46 بە 28  پلە دەبێت.

 

هاوکات بەگوێرە پێشبینییەکان، سبەینێ شەممە پلەکانی گەرمی زیاتر دادەبەزن کە لە هەر ناوچەیەک پلەیەک بۆ دوو پلە دەبێت.