گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ملكەچی فەرمانی گەورەكانتان بن

لەوتاری نوێژی جەژندا ئیمامی مزگەوتی حەرام لەمەككە چی وت؟

2020.07.31 - 10:43
لەوتاری نوێژی جەژندا ئیمامی مزگەوتی حەرام لەمەككە چی وت؟

ناس کورد- 

ئیمام و وتاربێژی مزگەوتی حەرامی مەككە داوا دەكات موسڵمانان بەڕووی نەیارەكانیاندا دەرفەت بۆ بڵاوبونەوەی فیتنە و پڕوپاگەندە نەهێڵینەوە و هەروەها داواش دەكات موسڵمانان ملكەچی گەورەكانیان ببن بۆ كاری باش.

 

 

لەوتاری نوێژی جەژنی قوربان كە ئەمڕۆ هەینی 31ی تەمموزی 2020پێشكەشی كرد، عەبدوڵا عەواد جەهەنی، ئیمام و وتاربێزی مزگەوتی حەرام لەشاری مەككە  ڕایگەیاند: " من ئەوە دەزانم ئێوە و ئاینەكەتان دوژمن و نەیاری زۆرە، خۆتان و براكانتان ئیرەیتان پێدەبرێت، هەوڵی نائومێدكردن و تێكدانی نیعمەتەكەتان دەدرێت بۆ ئەوەی بەگژی یەكدا بچن". 

 

وتیشی: " خەڵكانێك هەن بەهەموو ڕێگایەك هەوڵی تێكدانی كۆمەڵ و پەرتەوازەکردنیان دەدەن و هەوڵی نەهێشتنی برایەتی و پچڕانی پەتی پەیوەندی نێوان موسڵمانانان و سەركردەكانیان دەدەن، جا بۆیە دەرفەت بە فیتنە و پڕوپاگەندە مەدەن و ئاگاتان لەوتەی هەندێكیان بێت". 

 

ئاماژەی بەوەشكرد:" لەسەر خەڵكی پێویستە ملكەچی فەرمانی گەورەكەی بێت بۆ كاری باش و ئەوەش ئەركێكە لەسەر هەموو موسڵمانێك". 

 

ئیمام و وتاربێژی مزگەوتی حەرم باسی لەوەش كرد، گرنگی ڕۆژی جەژن دەكەوێتە یەكەم ڕۆژی حەجی گەورە و ڕۆژی تەواوكردنی سرووش و تەواو كردنی دەستكەوتەكانی ئیسلامە و باشترین پەرستش و گەورەترین دەرفەت بۆ نزیك بوونەوە لەخودا حەجكردنە كە ڕوكنی پێنجەمە لەئاینی ئیسلام كە لەسەر موسڵمانان بەپێی توانا فەرزكراوە.

 

جەهەنی بڕیارەكانی حكومەتی سعودیەشی بۆ سنورداركردنی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمەكانی حەج بۆ پاراستنی حاجییان لەپەتای كۆرۆنا كە بەجیهاندا بڵاوبووەتەوە بەئەرێنی هەڵسەنگاند.