گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چین زۆرترین توشبووی ڕۆژانەی کۆرۆنای لە سێ مانگی ڕابردوودا تۆمارکرد

2020.07.31 - 10:14
چین زۆرترین توشبووی ڕۆژانەی کۆرۆنای لە سێ مانگی ڕابردوودا تۆمارکرد

ناس کورد-

لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 127 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە چین تۆمارکرا، ئەوەش زۆرترین ژمارەی ڕۆژانەیە کە لە مانگی نیسانی ڕابردووەوە تۆمارکرابێت.

 

لیژنەی تەندروستیی چین ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لەسەرانسەری ئەو وڵاتە 127 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، کە ئەوەش زۆرترین ژمارەی ڕۆژانەیە کە لەمانگی نیسانی ڕابردووەوە تۆمارکرابێت، واتە زیاتر لە سێ مانگ.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، 123 لەو حاڵەتانە لەناوخۆی وڵاتەکە بووە، 112 حاڵەتیان لە ناوچەی شینگیانگ بووە و 11 حاڵەتیش لەناوچەی لیاونینگ.

 

لەئێستادا کۆی گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لەچین 84 هەزار و 292 توشبووە و لەو ژمارەیەش 78 هەزار و 974 توشبوویان چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و 634 توشبووش گیانیانلەدەستداوە.