ناس کورد-
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، دوو مووشەكی كاتیۆشا لە نزیک فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا كەوتوونەتە خوارەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنیی ڕایگەیاند: " ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوو مووشەكی کاتیۆشا لە نزیک فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا كەوتنەە خوارەوە، بێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی و مادی لێبکەوێتەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە: "مووشەكەكان لە دوو ناوچەی جیاواز لەنزیك ناوچەی رەزوانییەوە ئاراستەی فڕۆكەخانەكە كراوون".
ئەمە یەکەمجار نییە فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتیی بەغدا بە مووشەك بکرێتە ئامانج و چەند رۆژێک لەمەوبەریش بەشی سەربازیی فڕۆکەخانەکە بە مووشەک کرایە ئامانج.