ناس کورد-
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت لیژنه‌یه‌كی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری پێكده‌هێنرێت و ئەنجامەکەی بۆ ڕای گشتیی ئاشكرادەکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، هەر ئەوانەی لە سەرەتاوە هانی خەڵکیان دەدا بۆ جێبەجێنەکردنی خۆپارێزی ئێستا موزایەدەی خەمخۆری بەسەر حکومەتەوە دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: "سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه‌ی ئەمڕۆی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له هه‌ولێر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پارێزگاری هه‌ولێری ڕاسپارد لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون پێکبهێنێت بۆ زانینی هۆکاری کەمبوونی ئۆکسجین و له نزیكترین كاتدا ئه‌نجامه‌كانی بۆ ڕای گشتی ڕابگەیەنرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە: " حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە چەند وڵاتێک، ڕێکاری پێویستی گرتەبەر کە بووە جێی ستایشی هەموو لایەک و هاووڵاتییانیشی ئاگادار کردەوە لە مەترسییەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە، بەداخەوە خەڵکانێک مەترسییەکانی ڤایرۆسەکەیان بۆ سەر ژیانی خەڵک بە هەند وەرنەدەگرت و گومان و دردۆنگیان لە ئاستی مەترسییەکانی دروست دەکرد و هاووڵاتییانیان هان دەدا بۆ سەرپێچیکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان، کەچی ئەمڕۆ هەمان ئەو کەس ولایەنانە موزایەدەی دڵسۆزی و خەمخۆری بەسەر حکومەتەوە دەکەن."
ئەوەشی خستووەتەڕوو: "حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانی بۆ پاراستنی هاووڵاتییان له ڤایرۆسی كۆرۆنا و داواش لە هاووڵاتییان دەکاتەوە کە مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە بە جیددی وەربگرن و لە پێناو پاراستنی خۆیان و خێزانه‌كانیان، پابه‌ندیی رێنماییه تەندروستییەکان بن كه باشترین چاره‌سه‌رە بۆ سنووردارکردنی ئەم پەتایە."