ناس کورد-
وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، تەنها لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 368 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراون، ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە تائێستا نزیکەی 40 ملیار دینار بۆ ئەو مەبەستە خەرجکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند: "لە 24 كاتژمێری رابردوودا، 368 حاڵه‌تی نوێی تووشبوو لە هەرێم تۆمار كراوون، 78 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش هەبووە، 11 حاڵه‌تی مردن بووه.
وتیشی، كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، 13614 حاڵه‌ت و 568 حاڵه‌تی مردن هه‌یه، %3.8ی رێژه‌ی مردنیش هەبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان درێغی نه‌كردووه بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له خۆپارێزی و ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ركردندا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر به په‌رۆشه‌وه بووه بۆ ئه‌م ره‌وشه‌ی باسكراوه له میدیادا و چه‌ندین جار بودجه‌ی تهرخانكردوە کە مانگانه شەش ملیار دینار بووه و له پێنج مانگی كاركردندا 30 ملیار دینار ده‌كات و بودجه‌ی تایبه‌تی كۆرۆناش 18 ملیار دینار خه‌رج كراوه، بەگشتی تا ئێستا نزیكه‌ی 40 ملیار دینار بۆ بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا خه‌رج کراوە.
وەزیری تەندروستی وتیشی: "ته‌نیا پشكنینی پلازمای خوێن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌لامه‌تی بدرێته نه‌خۆش، 400 هه‌زار دیناری پێویسته، ئۆكسجین رۆژانه 10 ملیۆن دیناری عێراقی خه‌رجی هه‌یه، بۆیه نه‌بوونی بودجه و خه‌رجی هۆكار نه‌بووه، ئه‌وه‌ی باسده‌كرێت بێئومێدكردنی خه‌ڵكه و هه‌موو ئۆرگانه‌كانی حكومه‌ت هه‌موو توانایان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ته‌رخانكردووه و خێرخوازانیش رۆڵێكی گرنگیان هه‌بووه له‌و رووه‌وه."
سەبارەت بە رۆژانی جەژنیش وەزیری تەندروستی باسی لەوەکرد، له جه‌ژندا ده‌بێت ره‌چاوی رێنماییه‌كان بكرێت و ده‌بێت رێنماییه‌كان به توندوتۆڵی جێبه‌جێ بكرێن و خۆپارێزی و رزگاربوون ته‌نیا به ئۆكسجین نییه، كۆمه‌ڵێك ئامێر و پێداویستی هه‌یه به‌یه‌كه‌وه‌ن، تكایه خۆتان مهگهیهننه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی تووشی كۆرۆنا بن.