گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆناڵد ترامپ: دەكرێت هەڵبژاردن دوابخەين؟

2020.07.30 - 21:50
دۆناڵد ترامپ: دەكرێت هەڵبژاردن دوابخەين؟

ناس کورد- 

دۆناڵد ترامپ، سەرۆكى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا دژايەتى توندى خۆى بۆ دەنگدانى ئەلكترۆنى لە هەڵبژاردنى داهاتوى سەرۆكايەتى وڵاتەكەى ڕاگەياندا و پرسيارى ئەوەش دەكات ئايا ئەكرێت بەهۆى بڵاوبونەوەى پەتاى كۆرۆناوە هەڵبژاردن دوابخرێت.

 

دۆناڵد ترامپ لە هەژماری خۆى لەتۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر نوسيويەتى: "دەنگدان بەشێوازى ئەلكترۆنى لەساڵى 2020 دا دەبێتە هۆى ئەوەى هەڵبژاردن كەمترين ورديى و زۆرترين ساختەكارى تێدا بكرێت لە مێژوودا ئەوەش جێى شەرمەزارى دەبێت بۆ ولايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا."

 

سەرۆكى ئەمريكا پرسيارى ئەوەشى كردوە، ئايا دەكرێت هەڵبژاردن دوابخرێت ئەگەر خەڵك نەتوانن بەشێوەيەكى گونجاو و پارێزراو دەنگ بدەن.

 

بڕيارە لە ڕۆژى 3\11\2020 هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى ئەمريكا ئەنجام بدرێت و دۆناڵد ترامپ بۆ دووەم ولايەت خۆى پاڵاوتووە لەسەر حزبى كۆماريەكان و ڕكابەرەكەشى "جۆ بايدن" پاڵێوراوى حزبى ديموكراتەكانە.