گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڤاڵ ئەبوبەکر: لەمشەوەوە کێشەی ئاو لەسلێمانی چارەسەر دەبێت

2020.07.30 - 18:57
App store icon Play store icon Play store icon
هەڤاڵ ئەبوبەکر: لەمشەوەوە کێشەی ئاو لەسلێمانی چارەسەر دەبێت

ناس کورد-

لەدوای سەرهەڵدانی قەیرانی ئاو و شکانی بۆری ئاوی نێوان دوکان سلێمانی، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، سەردانی تیمەکانی چاککردنەوەیان کردووە و دلنیایانکردوونەتەوە کە لەمشەوەوە کێشەی ئاو چارەسەر دەبێت، دەشڵێت، بەڵام ئەگەر حکومەت بودجەی بۆ دابین نەکات، کێشەکە چەندبارە دەبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند: "ئێستا، بەئامادەبونی بەڕێزان بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی و بەڕێوەبەرو ئەندازیارە پەیوەندیدارەکانی ئاوی سلێمانی، بەڕێزان ئەندازیارو تەکنیککارو کارمەندانی تیمەکانی چاکردنەوەی هێڵەکانی گواستنەوەی ئاوی دوکان- سلێمانیمان لە شوێنی کارەکەیان لە نێوان کۆبانێ سیتی و قولەرەسیدا بەسەرکردەوە، سوپاس و پشتیوانیی و جەژنە پیرۆزەی خۆمانمان پێشکەش بەم پۆلە جوامێرە دڵسۆزە خۆنەویستە و گش بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی کرد."

 

ئاماژەی  بەوەشكردووە: " دوای هەوڵەکانیان دڵنیایان کردینەوە کە لە ئەمشەوەوە کێشەی ئاوی سلێمانی چارەسەردەبێت، بەڵام ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خێراترین کاتدا بودجەی چاکردنەوەی ئاوی سلێمانی دابیننکات؛ کێشەکان چەندبارەدەبنەوەو کارەساتی گەورەیان لێدەکەوێتەوە."