گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاوێژكارێكى كازمى: ناوى ئەو لايەنانە ئاشكرا دەكەين خۆپيشاندەرانيان كوشتووە

2020.07.30 - 18:26
ڕاوێژكارێكى كازمى: ناوى ئەو لايەنانە ئاشكرا دەكەين خۆپيشاندەرانيان كوشتووە

ناس کورد- 

هيشام داود، ڕاوێژكارى مستەفا كازمى، سەرۆكوەزيرانى عێڕاق تەئكيد دەكاتەوە، دواى ئەوەى لێكۆڵينەوەكانى ليژنەى ئاشكراكردنى ڕاستیيەكان تەواو بوون، ناوى ئەو لايەنانە ئاشكرا دەكەن كە دەستيان لە توندوتيژى دژى خۆپيشاندەران هەبووە.

 

ڕاوێژکارەکەی کازمی لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانيدا باسى لەوەكردوە، حكومەت سەرجەم قوربانيانى خۆپيشاندانەكان بە شەهيد هەژمار دەكات و داواى لە دامەزراوەى شەهيدان كردووە كار لەسەر ئەو بابەتە بكات.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، حكومەت ليژنەيەك بۆ ئاشكراكردنى ڕاستيەكان و وردەكاريەكانى ڕووداوەكان لە خۆپيشاندانەكاندا پێكدەهێنێت، خۆپيشاندانەكان توندوتيژيان تێدا دژى گەنجان بەكارهێنرا و ئەوەش هيچ پاساوێكى نييە.

 

ڕاوێژكارەكەى سەرۆكوەزيرانى عێڕاق ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، دواى ئەنجامەكانى ليژنەكە ناوى ئەو لايەنانە ئاشكرا دەكەن كە لە بەكارهێنانى توندوتيژى دژى خۆپيشاندەران تێوەگلاون.

 

ئەوەشى ئاشكراكرد، لەسەرەتاى دەستپێكردنى خۆپيشاندانەكانەوە تائێستاش ژمارەى شەهيدەكان نزيكەى 5000 كەسن لە هاوڵاتيانى مەدەنى و هێزە ئەمنيەكان.

 

هيشام داود  لە درێژەى قسەكانيدا وتى: "ئامانجمان دەوڵەتى ياسا و خاوەن هەيبەتە و هەوڵ دەدەين سنورێك بۆ دياردەى ڕفاندن و ئەشكەنجە دابنێين، هەروەها حكومەت حاڵەتى مرۆيى كەسوكارى شەهيدەكان لەبەرچاو دەگرێت."