ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەستنیشانکردنی دوو هەزار و 963 توشبووی دیکەی کۆرۆنای ڕاگەیاند، لە هەمانکاتدا دوو هەزار و 85 توشبوو چاکبوونەوە و 68ی دیکەش گیانیانلەدەستدا، بەگوێرەی ئامارە گشتییەکان مردن بە ڤایرۆسەکە، گەیشتە 4671 حاڵەت و بەوەش وڵاتی چینی تێپەڕاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەنەدراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند: "لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 18 هەزار و 18 پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا لەسەرانسەری عێراق کراون و سەرەنجام دوو هەزار و 963 توشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون."
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەروەها دوو هەزار و 85 توشبوو چاکبوونەتەوە و 68 توشبووش گیانیانلەدەستداوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستیی عێراق، لەئێستادا ئامارە گشتییەکانی کۆرۆنا لە لەعێراق بەمشێوەیەیە:
توشبوو: 121263
چاکبوونەوە: 85546 (%70)
مانەوە لە نەخۆشخانە: 31046
لەژێر چاودێری چڕدا: 446
مردن: 4671