ناس کورد-
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پەيامێكى بڵاوكردەوە و دەڵێت، ده‌بێت هه‌موو لايه‌ك تواناكانیان يه‌ك بخه‌ن و پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردن و تێپه‌ڕاندنى قه‌یران و گرفته‌كان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپەيامەكەيدا كە بەهۆى جەژنى قوربانى پيرۆزەوە بڵاويكردوەتەوە، دواى جەژنە پيرۆزە لە هەموو چين و توێژەكان ئاماژەى بەوەداوە: "هیوادارم جه‌ژن بكه‌ینه ده‌رفه‌تی قووڵكردنه‌وه‌ی زياترى گیانی لێبورده‌یی، تهبايى و پێكه‌وه‌یى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستان، هه‌وڵه‌كانی هه‌موو لایهكيشمان بۆ نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كان بگاته سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری."
تەئكيديشى كردوەتەوە: "كوردستانيان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه له‌م پێناوه‌دا به‌رده‌وام ده‌بين و ده‌بێت هه‌موو لايه‌ك تواناكانمان يه‌ك بخه‌ين و پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ چاره‌سه‌ركردن و تێپه‌ڕاندنى قه‌یران و گرفته‌كان و مسۆگه‌ركردنى ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كان و پاراستنى پێگه و قه‌واره‌ی هه‌رێمى كوردستان.
سەرۆكى هەرێم باسى لەوەشكردوە: " به ڕێز و پێزانینێكی زۆره‌وه له خۆڕاگری و پشوودرێژيی کوردستانيان ده‌ڕوانم كه به‌هۆى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته ئابوورييهكانييهوه، به‌رگه‌ى قه‌يران و سهختييهكان ده‌گرن، هیوادارم جه‌ژنه‌كانی داهاتومان له خۆشی و ئاسوده‌ییدا بگێڕین، سهختييهكانمان تێپه‌ڕاندبێت و ئاسۆیه‌كی گه‌ش به ڕووی كوردستاندا كرابێته‌وه، هه‌روه‌ها داواكارم هه‌مووان ڕه‌چاوى ڕێكاره ته‌ندروستييه‌كان و خۆپارێزى بكه‌ن."