گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زۆربەى توشبووەکان دەكەونە چەند وڵاتێكەوە

توشبووانی كۆرۆنا لەجیهاندا 17 ملیۆنى تێپەڕاند 

2020.07.30 - 15:24
App store icon Play store icon Play store icon
توشبووانی كۆرۆنا لەجیهاندا 17 ملیۆنى تێپەڕاند 

ناس کورد-

بەگوێرەى ئاماری ئاژانسێكی میدیای فەڕەنسا، ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەجیهاندا زیاتر لە17 ملیۆنى تێپەڕاند كە زیاتر لەنیوەی ژمارەكەش دەكەونە چەند وڵاتێكەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئامارێكی ئاژانسی فرانس پرێس كە پشتی بەسەرچاوە فەرمییەكان بەستووە و ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 30ی تەموزی 2020) بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات زیاتر لە 17 ملیۆن خەڵكی لەسەرتاسەری جیهاندا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كەزیاتر لەنیوەی ئەو ژمارەیە دەكەوێتە 3 وڵاتەوە.

 

بەگوێرەى ئامارەكە، 17 ملیۆن و 22 هەزار و 877 كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون و 666 هەزار و 586 توشبووى کۆرۆنا بەو هۆیەوە گیانیانلەدەستداوە و ئەمریكاش زیانمەندی یەكەمی ئەو قەیرانە تەندروستیەیە لەڕووی ژمارەی توشبوون و گیانلەدەستدانەوە.

 

ئامارەکەى فرانس پرێس ئەوەشی ڕونكردوەتەوە، لەئەمریكا 4 ملیۆن و 426 هەزار و 987 كەس توشبوون و 150 هەزار و 713 توشبوو گیانیانلەدەستداوە و لەبەڕازیلیش 2 ملیۆن و 552 هەزار و 265 حاڵەتی توشبوون و 90 هەزار و 134 حاڵەتی گیانلەدەستدان بوونى هەیە.

 

ئامارەكەی فرانس پرێس ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ژمارەی توشبووان لە وڵاتی هیندستان گەیشتووەتە ملیۆنێك و 583 هەزار و 792 حاڵەت و 34 هەزار و 968 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆمار كراوە.