گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’لەدانوستانەكاندا بەئاكامی ئەرێنیەوە دەردەچین’

سەرچاوە ئاوییەكان: بۆ چارەسەركردنی پرسی ئاو لەگەڵ توركیادا كارتی بەهێزمان بەدەستەوەیە

2020.07.30 - 14:21
سەرچاوە ئاوییەكان: بۆ چارەسەركردنی پرسی ئاو لەگەڵ توركیادا كارتی بەهێزمان بەدەستەوەیە

ناس کورد- 

وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق ئاشكرای دەكات، بۆیەكلاكردنەوەی پرسی ئاو لەگەڵ توركیادا كۆبونەوەیەكی نێوان هەردوو وڵات ساز دەكرێت و كارتی بەهێزیشیان لەبەردەستدایە وادەكات لەو دانوستانەدا بەئاكامی ئەرێنیەوە لیێ دەربچن.

 

مەهدی ڕەشید، وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق بەمیدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان ڕێوشوێنی بۆ كۆتایهێنان بەكێشەی ئاو لەگەڵ توركیادا گرتووەتە بەر و كۆبونەوەیەك بۆ تاوتوێكردنی ئەو پرسە لەنێوان هەردوو وڵاتدا لەئارادایە.

 

ڕەشید ڕونیشیكردەوە، متمانەی هەیە بگەنە ئاكامێكی ئەرێنی و وتى "هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئێستا ئەو پرسە لەدەستی سەرۆكوەزیراندایە نەك تەنها وەزارەتێك، هاوشێوەی وڵاتانی توركیا و سوریا كە ئەو دۆسیانە لەژێر دەسەڵاتی سەرۆككۆماردایە و ڕابەری باڵای ئێرانیش جیا لەپرسەكانی دیكە ئەو پرسەی بەلاوە پڕ بایەخە.



ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، چەند كارتێكی بەهێزیان لەبەردەستدایە بۆ گەیشتن بەڕێکكەوتن لەگەڵ توركیادا لەبارەی پرسی پشكی عێراق لەسەرچاوە ئاوییەكاندا و ئێستا ڕایناگەیەنن بەڵام دڵنیان لەدانوستانەكان لەسەر ئەو پرسانە ئاكامی ئەرێنی بەدەستدەهێنن.