گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەفتەى داهاتوو ساڵيادى يەكەم هێڕشى ئەتۆميە لە مێژودا

دواى 75 ساڵ بەركەوتوانى هێرشە ئەتۆميەكەى هێرۆشيما لەزیادبووندایە

2020.07.30 - 13:44
دواى 75 ساڵ بەركەوتوانى هێرشە ئەتۆميەكەى هێرۆشيما لەزیادبووندایە

ناس کورد-

دواى 75 ساڵ دادگاى ژاپۆنى ليستێكى ترى قوربانيانى بۆمبە ئەتۆميەكەى  شارى هێرۆشيماى ئامادەكردووە بۆ ئەوەى ناوى ئەو كەسانەى تیادا تۆماربكرێت كە لەو هێرشەدا بریندار بوون کە ناسراوە بە "بارانى ڕەش". 

 

دادگاى ناوچەى هێرۆشيما ئاماژەى بەوە داوە، 84 داواكار كە سەرجەميان تەمەنيان لە حەفتا ياخود هەشتاكاندايە پێويستە لە هاوكاريە دارايى و پزيشكيەكان سودمەندبن كە دەدرێت بە قوربانيانى ئەو بۆردومانە كە بە "هيباكوشا" ناسراوە.

 

دواى شەڕى دوەمى جيهانى حكومەت ناوچە زيان لێكەوتوەكانى يەكەم بۆردومانى ئەتۆمى لەمێژودا ديارى كرد و چارەسەرى پزيشكى بۆ ئەو كەسانەى لەو ناوچانەدا بوون كرد بە بێ بەرامبەر.

 

سەرچاوەكانى هەواڵى ژاپۆن باسيان لەوەكردوە، ئەو كەسانەى داواكەيان پێشكەش كردبوو لە دەرەوەى ئەو ناوچانە بوون كە ديارى كراون، بەڵام بەر "بارانى ڕەش" كەوتون كە لە 6\8\1945 ئەنجام درا و هەمان كاريگەرى ئەو كەسانەيان بەسەرەوەيە كە لەناوچە ديارى كراوەكاندا بوون.

 

لاى خۆيەوە "يۆشۆكى تاكاشيما" دادوەرى دادگاكە دەڵێت، هيچ شتێكى نامەنتيقى لە زانياريەكانى ئەو كەسانەدا نييە كە باس لەوەدەكەن بارانى ڕەش ئەوانيشى گرتوەتەوە، بەڵگە پزيشكيەكان ئەوە پيشان دەدەن كە ئەوانە بەدەست نەخۆشيەوە دەناڵێنن كە پەيوەندى بە بۆمبە ئەتۆميەكەوە هەيە و هاوتايە لەگەڵ ئەو مەرجە ياساييانەى كە لە "هيباكوشا" ديارى كراون.

 

سيستمى تەندروستى ژاپۆن بەشێوەيەكى ديار كەسانى بەتەمەنى لەبەرچاو گرتوە، ئەوانەى 75 ساڵ و بەرەو سەرەوەن تەنها 10%ى تێچووى پێداويستيە پزيشكيەكانيان دەدەن، ئەم بڕيارەش بە بڕيارێكى گەورە لەقەڵەم دەدرێت بۆ ئەوانەى كە چەندين ساڵە بەدەست كاريگەريەكانى هێرشە ئەتۆميەكەوە دەناڵێنن.

 

تا مانگى سێى ئەمساڵ ژمارەى ئەوانەى دادگاى ژاپۆنى وەك قوربانى دانى پێدانابون 136 هەزار و 681 كەس بوون، كە قوربانيانى هەردوو هێڕشەكەى هێرۆشيما و ناكازاكى بوون، هێڕشەكە دەستبەجێ نزيكەى 140 هەزار كەسى  لە هێرۆشيما و 74 هەزار كەسى لە ناكازاكى كوشت، هەفتەى داهاتوداش لەو وڵاتە مەراسيمى ساڵيادى هێرشەكە ئەنجام دەدرێت.