گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’نامەیەکى باوکى پێ بووە بە میلیشیاکانى عێراق’

ڕۆژنامەیەك هەوڵى تیرۆرکردنى كوڕێكی حەسەن نەسروڵا لەشارى بەغدا ئاشکرا دەکات 

2020.07.30 - 10:21
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەیەك هەوڵى تیرۆرکردنى كوڕێكی حەسەن نەسروڵا لەشارى بەغدا ئاشکرا دەکات 

ناس كورد- 

 ڕۆژنامەیەكی كوەیتی ئاشكرای كرد، چەند هەفتەیەك پێش ئێستا كوڕێكی حەسەن نەسروڵای ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی لەشاری بەغدای پایتەختی عێراق ڕوبەڕووی هەوڵێكی تیرۆرکردن بووەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، جەواد نەسروڵا پێشتر هیچ ڕۆڵێكی لەكایەی سیاسیدا نەگێڕاوە و 3 هەفتە لەمەوبەر گەشتێكی بەرەو تاران ئەنجامدا و نامەیەكی باوكی پێ بوو بۆ ئەوەی بیگەیەنێتە دەستی عەلی خامنەیی ڕابەڕی باڵای ئێران.

 

بەگوێرەى ڕۆژنامەكە، ئیسماعیل قائانیی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی داوای لەحەسەن نەسروڵا كردووە هیچ نامەیەكی هەستیار بۆ بەرپرسانی ئێرانی لەڕێگەی كەسانیی متمانەپێكراوە نەبێت ڕەوانە نەكات بەهۆی ئەوەی دەزگای هەواڵگری ئەمریكی و ئیسرائیلی توانای گەیشتنیان بەو نهێنیانە هەیە و دەستوەردان دەكەن.



ڕۆژنامەكە باسی لەوەش كردووە، هیچ زانیارییەك لەسەر ناوەڕۆكی نامەكە كە كوڕەكەی نەسروڵا گەیاندویەتی لەبارەیەوە نازانرێت، بەڵام لەسەردانەكەیدا بۆ تاران جەواد ژمارەیەك لەبەرپرسانی ئێرانی بینیوە دواتریش سەردانی عێراقی كردووە بۆ ئەوەی نامەی باوكی بگەیەنێتە ئەو میلیشیا عێراقییانەی كەسەر بەئێرانن و هەروەها سەردانی كەربەلا و نەجەف بكات و هەوڵی دیداری سیستانی بدات.

 

جەواد حەسەن نەسروڵا تەمەنی 30 ساڵە و هاوسەرگیری كردووە و باوكی 4 منداڵە و كوڕی دووەمی نەسروڵایە و هادى برا بچوکى لەهێرشێكی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر باشووری لوبنان لەساڵی 1997 كوژرا.

 

جەواد بەسەركردەیەكی سەربازی دیار لەیەكێك لەكەتیبە سەربازییەكانی حزبوڵا دادەنرێت و باسیش لەوە دەكرێت كە لەشەڕی سوریادا بەشداری كردووە.

 

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ناوی جەواد حەسەن نەسروڵاى خستە لیستی تیرۆریستانی جیهانییەوە.