ناس کورد-
لەگەڵ نزیکبوونەوەى جەژنى قورباندا 8 دەوڵەتى عەرەبى رەزامەندى نیشاندا لەسەر ئەنجامدانى نوێژى جەژن لە مزگەوت و گۆڕەپانەکان، لەکاتێکدا هێشتا چەند وڵاتێکى عەرەبى بەهۆى مەترسییەکانى کۆرۆناوە خۆیان ساغ نەکردۆتەوە و بڕیارى یەکلاکەرەوەیان لەو بارەیەوە نەداوە.
بەگوێرەى ئاژانسەکانى هەواڵ 9 وڵاتى عەرەبى بەهۆى مەترسى کۆرۆناوە رەتیان کردەوە کە نوێژى جەژن لەناو مزگەوت و گۆڕەپانەکان بکرێت و داوایان لە هاووڵاتیان کرد کە نوێژى جەژن لەنێو ماڵەکانیان ئەنجام بدەن.
هاوکات هەریەک لە وڵاتانى یەمەن و سۆماڵ و مۆریتانیا و جیبۆتى هێشتا بڕیارى یەکلاکەرەوەیان لەو بارەیەوە نەداوە.
هاوکات ئەو وڵاتانەى کە نوێژى جەژنى تیادا دەکرێت بریتین لە : سعودیە، قەتەر، کوێت، لوبنان، فەڵەستین، ئەردەن، سودان، تونس.
ئەو وڵاتانەشى کە بەهۆى کۆرۆنا و وەک خۆپارێزییەک نوێژى جەژنى تیادا ناکرێت بریتین لە :ئیمارات، بەحرەین، سەڵتەنەى عەمان، عێراق، سوریا، میسڕ، لیبیا، مەغریب، جەزائیر