گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکارى کۆبوونەوەى لیژنەى دارایى و سەرۆکى دەستەى خانەنشینى عێراق

2020.07.29 - 23:31
وردەکارى کۆبوونەوەى لیژنەى دارایى و سەرۆکى دەستەى خانەنشینى عێراق

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، لەگەڵ سەرۆکی دەستەی خانەنشینی عێراق کۆبوونەتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی تەمویلکردنی پاداشتی کۆتایی ڕاژەی زیاتر لەسی هەزار خانەنشینی و هۆکاری دواکەوتنی پێدانی مافە داراییەکانی دەیان هەزار خانەنشینی دیکە لەعێراق .

 

ماجدە تەمیمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی کارەکانی دەستەی خانەنشینی گشتی عێراق ئەمڕۆ (چوارشەممە، 29ی تەموز) لەگەڵ ئەحمەد ساعدی، سەرۆکی دەستەی خانەنشینی گشتی عێراق کۆبوونەتەوە.

 

تەمیمی ئاشکرایکردووە "لەکۆی 260 هەزار مامەڵەی خانەنشینی دەستەکە  تائێستا 50 هەزار مامەڵەیان تەواو کردووە و هەر مامەڵەیەکی خانەنشینیش لە فەرمانگەکانی دەستەکە ماوەی چوار ڕۆژی پێدەچێت".

 

ئەندامەکی لیژنەی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە: " 37 هەزار خانەنشین کێشەی پێدانی پاداشتی کۆتایی ڕاژەکانیان هەیە  کە تائێستا بەهۆی قەیرانی داراییەوە حکومەت توانیویەتی تەنها بەڕێژەی 6%دا شایستە داراییەکانیان پێبدات".

 

تەمیمی ئەوەشی خستوەتەڕوو: "یاسای 26ی ساڵی 2019ی تایبەت بە خانەنشینی لەعێراق گرفتی زۆری بۆ خانەنشیان دروستکردووە بەجۆرێک لە ئێستادا زیاتر لە 210 هەزار خانەنشین لە عێراقدا موچەکانیان پێنەدراوە".

 

ئەندامەکی لیژنەی دارایی عێراق جەختیلەوەشکردوەتەوە: "بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی خانەنشینی گشتی عێراق لیژنەیەک پێکهێنراوە  بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکان ولابردنی ئەو لەمپەرانەی کە دەبنە هۆکاری دواکەوتنی مافە داراییەکانی خانەنشینانی عێراق.