کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
هێزەكانی ئاسایشی پارێزگای هەولێر شۆفێرێكی تەكسییان بە تۆمەتی دەستدرێژیكردنە سەر ژنێكی بیانی دەستگیركرد و داپێدانانی شۆفێرەكەشیان بڵاوكردەوە.
.
لەراگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێردا كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە "ئافرەتێكی بیانی لە شەوی 1ی نیسانی 2019، بەنیاز بووە بچێتە شارۆچكەی عەینكاوە و دەستی لە تەكسییەك ڕاگرتووە تا بیگەیەنێتە ئەو شۆینەی مەبەستێتی، بەڵام شۆفێرەكە سەرنشینەكەی بردۆتە چۆڵەوانییەكی سنوری قەزای بنەسڵاوە و بەچەقۆ هێرشی كردۆتە سەر و دواتر لەو چوڵەوانییە جێیهێشتووە".
.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبارەكە پێشینەی دەستدرێژیكردنە سەر ئافرەتانی هەیە، لە ساڵی2017 بەهەمان شێوە دەستدرێژی كردبووە سەر ئافرەتێكی عەرەب، بەهۆیەوە دەستبەسەر كرا بوو و سزای یاسایی بەندكردنی هەبووە و پاشان ئازاد كراوە.
.