گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسى سلێمانى: شۆفێرە هەڵهاتووەکە دەستگیرکرا

2020.07.29 - 22:31
پۆلیسى سلێمانى: شۆفێرە هەڵهاتووەکە دەستگیرکرا

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى راگەیەندراوێکى لەبارەى دەستگیرکردنى شۆفێرێک بڵاوکردەوە کە بە ئۆتۆمبێلەکەى لەژنێکیدا و هەڵهات.

 

لە راگەیەندراوى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى ئاماژە بەوە کراوە "ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٧/٢٩، لەشەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، نزیک سیتییەکانی گۆیژە، ئوتومبێلێک لەئافرەتێکی داو دواتر ھەڵھات".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەکانی دیکە بۆ شوێنی ڕوداوەکە، ژنەکە گەیەندرایە نەخۆشخانە، بەڵام بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

 

راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات "دواتر ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد بۆ دۆزینەوەی شۆفێری ئوتومبیلەکە، توانرا لەماوەی کەمتر لەدو کاتژمێردا لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئازادییەوە ئوتومبیلەکە بدۆزرێتەوەو شۆفێرەکەش دەستگیر بکرێت".

 

جەختیش کراوەتەوە، لەئێستادا تۆمەتبارەکە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە بەردەوامە.