گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى کۆرۆنا لەهەرێم ’توشبوون و گیانلەدەستدان زیادى کرد’

2020.07.29 - 21:10
ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى کۆرۆنا لەهەرێم ’توشبوون و گیانلەدەستدان زیادى کرد’

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوى 24 کاتژمێرى رابردووى دۆخى کۆرۆناى لە هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و بەراورد بە ئامارەکانى دوێنێ (سێشەممە) توشبوون و گیانلەدەستدان، زیادى کردووە.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوو ٢٦٣٤ پشکنینی نوێ ئەنجامدراوە بەمجۆرە: (٨٣٣ هەولێر)، (٤١٨ سلێمانی، ٢٢٨ گەرمیان، ١٠٦ ڕاپەڕین)، (١٠١٩ دهۆك)، (٣٠ هەڵەبجە).

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لە 24 کاتژمێرى رابردوو 309 توشبووى نوێ تۆمارکراوە بەمجۆرە" ١٧٧ هەولێر، ٥٧ سلێمانی، ٢٤ گەرمیان، ٢٢ ڕاپەڕین،١٥ دهۆك، ١٤ هەڵەبجە".

 

لە راگەیەندراوەکەدا ژمارەى چاکبوون لە 24 کاتژمێرى رابردوو دیارى کراوە کە 115 چاکبووە بەمجۆرە"٧٢ هەولێر، ٢٧ گەرمیان، ٦ دهۆك، ١٠ هەڵەبجە".

 

لەبارەى گیانلەدەستدانیش لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى ئاماژە بە گیانلەدەستدانى 13 توشبوو کراوە، بەمجۆرە: ٦ هەولێر، ٥ سلێمانی، ٢ گەرمیان.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى ئامارى گشتى دۆخى کۆرۆنا لە هەرێم بەمجۆرە پۆڵێن کراوە:

 

کەڕەنتین ٢٠٦٢٥ هاوڵاتی: (١٩٣٥٦ دەرچوو)

 

پشکنین ١٩٧٣٣٦:  (٨٣٩٢٢ هەولێر، ٦٤٦٨٠ سلێمانی، ٤٦٧٩٢ دهۆك، ١٩٤٢ هەلەبجە)

 

تووشبوون ١٣٢٤٦: (٣٩٠٣ هەولێر، ٨٤٢٢ سلێمانی، ٤٦٣ دهۆك، ٤٥٨ هەلەبجە)

 

چاکبوون ٨٨٩٦: (٢٧٩٢ هەولێر، ٥٣٧٧ سلێمانی، ٣٤٢ دهۆك،  ٣٨٥ هەلەبجە)

 

مانەوە لە نەخۆشخانە: ٣٨٣٣   (٩٩٨ هەولێر، ٢٦٤٩ سلێمانی، ١٢١ دهۆك،  ٦٥ هەلەبجە)

 

مردن ٥١٧:  (١١٣ هەولێر، ٣٩٦ سلێمانی، ٨ هەڵەبجە)