گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانایان وەڵامێکى شۆکهێنەریان پێیە!

 ئایا ساڵی 2020 بەکارەساتبارترین ساڵ دادەنرێت لە مێژووی مرۆڤایەتیدا؟ 

2020.07.29 - 18:56
 ئایا ساڵی 2020 بەکارەساتبارترین ساڵ دادەنرێت لە مێژووی مرۆڤایەتیدا؟ 

ناس کورد-

سەرباری ئەوەی بە بۆچوونی بەشێکی زۆر لە خەڵکی جیهان ساڵی 2020 کارەساتبارترین ساڵە بۆ ئەوان لەمێژووی مرۆڤایەتیدا بەهۆی ئەو هەموو قەیرانەی کە لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا سەریانهەڵدا، بەڵام بەشێکی زۆر لەزانایانی بواری مێژوو لەو باوەڕەدان ساڵی 2020 بەراورد بە چەند ساڵێکی دیکە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ساڵێکی کارەساتبار نییە، بەڵکو تەنانەت لەو ساڵەدا جیهان دەستکەوتی باشی بەدەستهێناوە .

 

زانایان ئاماژەیان بەوەکردووە"ئەگەرچی کۆرۆنا لەڕووی زیانی مرۆیی و ئابورییەوە بووەتە هۆکاری دروستکردنی نەهامەتی بۆ زۆرینەی وڵاتانی جیهان، بەڵام لەلایەکی دیکەوە لەڕووی ژینگەییەوە سودێکی سەرسورهێنەری بووە کە کاریگەری بەرچاوی هەبووە لە کەمکردنەوەی ڕێژەی ژەهراویبوون و پیسبوونی کەشوهەوای جیهان".  

 

 بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی" هارڤارد"ی ئەمریکی زانایان ئاشکرایان کردووە "مێژوو و ساڵی کارەساتبار و پڕ نەهامەتی زۆرن لە مێژووی تۆمارکراوی مرۆڤایەتیدا کە تێیدا خەڵکی سەر زەوی دوچاری مەینەتی و مەترسی گەورە بوونەتەوە بەجۆرێک ئەو ڕوداوانەی کە لەو ساڵانەدا ڕویانداوە بەراورد  بە قەیرانەکان و نەهامەتییەکانی ساڵی 2020 ناکرێت".

 

ئەوە خراوەتە ڕوو "مرۆڤایەتی پێش (2400) ساڵ دوچاری نەهامەتی و ماڵوێرانییەکی زۆر بووەتەوە بەتایبەتی لەساڵی 536 زاینی، بەجۆرێک لەو ساڵەدا وڵاتانی ئەوروپا، چین و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دوچاری تەمومژێکی ترسناک بونەتەوە کە بووە بەهۆی ئەوەی تیشکی خۆر لە ئاسماندا نەمێنێت و تاریکی باڵ بە سەر  بەشی باکوری ڕووی زەویدا بکێشێت کە ئەوەش وایکردوە وشکە ساڵی ڕوو لەو ناوچانە بکات و بە ملیۆنەها کەس بەهۆی برسێتی، سەرما و سۆڵە و نەخۆشی گیانلەدەست بدەن".

 

ئاماژەیان بەوەشکردووە "ئەو ساڵە تەنها ساڵی کارەساتبار بۆ جیهان نەبووە، بەڵکو لەنێوان ساڵانی 1346 و 1353دا پەتای ( تاعونی ڕەش) جیهانی گرتووەتەوە و بووەتە هۆکاری مردنی سێیەکی دانیشتوانی سەر زەوی".

 ئەوەشخراوەتەڕوو "بۆ ماوەى سی ساڵ لەنێوان ساڵانی 1618 و1648 کیشوەری ئەوروپا دوچاری شەڕێکی خوێناوی بووەتەوە کە ناسراوە بە (شەڕە ئاینییەکان) کە لە ئاکامدا و بەگوێرەی زانیارییە مێژووییەکان قوربانییەکانی ئەو شەڕە دوو هێندەی قوربانییەکانی جەنگی جیهانی یەکەم بووە کە لە هەمانکاتیشدا بەتەواوەتی وڵاتە ئەوروپییەکانیشی وێرانکردووە".

 

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە "لەنێوان ساڵانی 1914 بۆ 1918 جەنگی جیهانی یەکەم ڕوویداوە و نەهامەتییەکی گەورەی لێکەوتووەتەوە، تەنها لە ماوەی چوار ساڵی ئەو جەنگەدا نزیکەی 17 ملیۆن کەس لە جیهاندا کوژراون و ئابورى جیهانى لەناو بردووە".

 

لەساڵی 1918 تا1920، پەتای ئینفلۆنزای ئیسپانی جیهانی گرتووەتەوە و بووەتە هۆکاری مردنی زیاتر لە 20 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا.

 

لەنێوان ساڵانی 1939 و1945، جیهانی ڕووبەڕووی جەنگی جیهانی دووەم بووەتەوە کە لە ئاکامدا سەرباری نەهامەتی ئابوری و هەرەسهێنانی ژێرخانی ئابوری وڵاتانی بەشداربووی جەنگەکە لە هەمانکاتیشدا نزیکەی 70 ملیۆن کەس لەو شەڕەدا کوژراون.