گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى عێراق: لەماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا 2968 توشبوى نوێ تۆمارکران

2020.07.29 - 18:29
تەندروستى عێراق: لەماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا 2968 توشبوى نوێ تۆمارکران

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى کۆرۆناى لە شارەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا لەسەرتاسەرى عێراق 2968 توشبووى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراوون.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەتدروستى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە، لەسەرجەمى تاقیگە تایبەتمەندەکانى عێراقدا لەماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا 18556 پشکنین ئەنجامدراوە و بەوەش کۆى گشتى ئەو پشکنینانەى کە لە سەرەتاى دەرکەوتنى کۆرۆناوە لە عێراق ئەنجامدراوە بوو بە 965317  پشکنین.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 2399 توشبوو چاکبوونەتەوە و سەبارەت بە هەرێمى کوردستان لەو ژمارەیە، 158 چاکبوو لە سلێمانى و 62 چاکبوو لە هەولێر و  5 چاکبوو لە دهۆک و 131 چاکبوو لە کەرکوکن.

 

هاوکات ژمارەى توشبووى نوێى کۆرۆنا لە شارەکانى عێراق دیارى کراوە کە 2968 توشبووى نوێیە و لەو ژمارەیەش 139 توشبووى سلێمانى و 139 توشبووى هەولێر و 99 توشبووى کەرکوک و 24 توشبوو لە دهۆک بوون.

 

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ژمارەى ئەو توشبووانەى کە گیانیانلەدەستداوە بە 68 گیانلەدەستدان دیارى کراوە و لەو ژمارەیە سەبارەت بە هەرێمى کوردستان، 2 گیانلەدەستدان لە سلێمانى و 6 گیانلەدەستدان لە هەولێر و 6 گیانلەدەستدان لە کەرکوکە.