گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەبدولمەهدی ستایشی ڕاپەڕینی کورد و گەلانی عێراق دەکات

2019.03.04 - 09:49
App store icon Play store icon Play store icon
عەبدولمەهدی ستایشی ڕاپەڕینی کورد و گەلانی عێراق دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ناس کورد-

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت خوێن و قوربانییەکانی ڕاپەڕینی ساڵی 1991 هەوێنی ئازادی و دیموکراسی عێراق بوو، ستایشی ڕاپەڕینی بەهاری هاوڵاتیانی کوردستانیش دەکات.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عیراق بە بۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینی گەلانی عێراق دژی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 1991 سەرجەم قوربانیدانەکان بەرزدەنرخێنێت.

 

"هەموو ساڵێك لەم مانگەدا ئەوە دێنینەوە یادی خۆمان كە ئەم گەلە ستەم دیدەەیە چۆن ڕووبەرووی دڕندەترین ڕژێم بووەوە كە ئەویش ڕژێمی لەناوچووی بەعس بوو، بروسكەی شۆڕشێك لە باشورە دەستی پێكرد و پەرەی سەند تا گەیشتە برایانمان لە كوردستان و دواتر هەموو عێراقی گرتەوە،" ئەوەش بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

 

لە درێژەی ڕگەیاندراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە ئەو قوربانییە گەورانەی ئەو ڕۆژانە عێراقی گەیاندە ئەمڕۆ کە پایەكانی دیموكراسی  و ئازادی و فرە لایەنی لە وڵاتدا بچەسپێنن و داهاتوویەكی ڕوون و گەش دیاریی بکەن.

 

لەبەهاری ساڵی 1991دا، لە زۆربەی شارەکانی عێراق ڕاپەڕین دژی ڕژێمی بەعس دەستیپێکرد، هەرچەندە ئەو ڕژێمە توانی ڕاپەڕینی شارەکانی باشور دابمرکێنیتەوە، بەڵام بەهۆی دەستێوەرانی نێودەوڵەتییەوە نەیتوانی بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان و لەو کاتەوە کوردستان وەک هەرێمی سەربەخۆ لە عێراقدا مامەڵە دەکات.