ناس کورد-
حکومەتى هەرێمى کوردستان رۆژانی پشووی جه‌ژنی قوربانى ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی قوربان، رۆژی ھه‌ینی ٣١ ته‌موزی ٢٠٢٠ تا رۆژی سێشه‌ممه ٤ ئاب بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ له ته‌واوی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمییه، رۆژی چوارشه‌ممه ده‌وام ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
هەروەها داواى له هاووڵاتییان کردووە له رۆژانی جه‌ژندا له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هه‌موومان، پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا بن.