گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە کەمتر لە دوو دۆلار لەناو ئەوروپادا بە فڕۆکە گەشت بکە

2020.07.29 - 11:30
بە کەمتر لە دوو دۆلار لەناو ئەوروپادا بە فڕۆکە گەشت بکە

ناس کورد-

کۆمپانیاکانى فڕۆکەوانى ئەوروپى رێکخستنى چەند گەشتێکى ئاسمانیان ڕاگەیاند لەنێوان وڵاتانى ئەو کیشوەرەدا لەبەرانبەر نرخێکى هەرزان، لە هەوڵێکدا بۆ بوژانەوەى ئەو کەرتە کە بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە زیانى گەورەى بەرکەوتووە.

 

لەو چوارچێوەیەدا کۆمپانیاى هێڵى ئاسمانى بەریتانى ڕێکخستنى چەند گەشتێکى لە وڵاتانى ئەوروپا ڕاگەیاند بەرانبەر یەک پاوەند کە دەکاتە ( 1.5 دۆلار)، ئەوەش بەپێی ڕۆژنامەى تەلەگراف.

 

ئەو کۆمپانیایە کە گەورەترینە لە بەریتانیا، چەند گرێبەستێکى ڕاگەیاند بۆ ئەندامەکانى کە ژمارەیان لەسەر ئاستى جیهان بە نزیکەى 10 ملیۆن کەس دادەنرێت، بۆ گەشتکردن بەرەو شوێنى میللییەکانى وەک نیس و ئەسینا.

 

کۆمپانیاکە 100 هەزار کورسی تەرخانکردووە بە نرخێکى هەرزان بۆ مەودایەکى کورت، لەگەڵ تەرخانکردنى کورسی دیکە بە نرخى یەک پاوەند.

 

لاى خۆیانەوە، هەریەک لە کۆمپانیاکانى هێڵى فڕۆکەوانى ئێرلەندى "رايان ئير" و کۆمپانیاى فڕۆکەوانى بەریتانى "ئیزى جیت"، نرخى تکتەکانیان بۆ کەمتر لە 10 پاوەند داشکاند (13 دۆلار)، بۆ گەشتکردن لەناوخۆى ئەوروپا.

 

کۆمپانیاى "رايان ئير" نرخى گشتى چوونى لە لەندەنەوە بۆ شارى بلباوى ئیسپانى بۆ 9.99 پاوەند داشکاند، هەروەها بۆ شارى بیزاى بەریتانى بۆ 9.99 پاوەند، بۆ شارى ڤالانسیاى ئیسپانى بە نرخى 9.99 پاوەند.

 

هەروەها ئەو کۆمپانیا بەریتانییە گەشتى لە فرۆکەخانەى لەندەوە بۆ شارى بياريتزى فەڕەنسى بە 14.99 پاوەند دیاریکردووە، بۆ ئەسینا بە 14.99 دۆلار، بۆ شارى پۆلۆنیا 19.99 دۆلار، بۆ شارى ئەلیکانتى ئیسپانیا بە 15  پاوەند.

 

ديفيد سكيليكورن بەڕێوەبەرى بازرگانى کۆمپانیاى Prestige Holidays" دەڵێت "داشکانى نرخەکان پێویستە بۆ دوبارە بنیاتنانەوەى متمانە، لەبەرژەوەندى کۆمپانیاکە فڕۆکەکانیان پڕ بکەن لەخەڵک و بجوڵێن، تا هانى خەڵک بدەن بۆ گەڕانەوە".